لەبارەی بنکەی ئەتۆمی زاپۆریژیا گرۆسی لە کالینیگرادەوە گفتوگۆ لەگەڵ رووسەکان دەکات

K24 - هەولێر:
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە کالینیگرادە و بۆ پاراستنی بنکە ئۆمییەکان گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا دەکات.
گوتەبێژی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، رافایل گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە شاری کالینیگرادە لە روسیا.
ئەو گوتەبێژە دەشڵێت: "ئامانجی سەردانەکەی گرۆسی گفتوگۆکردنە لەبارەی پاراستنی بنکەی ئەتۆمی زاپۆریژیا کە گەورەترین بنکەی ئەتۆمی ئەوروپایە و بەهۆی قەیرانی ئۆکرانیا و بەردەوامی جەنگ چەند جارێک مەترسی لەسەر بنکەی ئەتۆمییەکە دروستبووە".
زاپۆریژیا گەورەترین وێستگە ئەتۆمیی ئۆکرانیا و ئەوروپایە، وزە بە 4 ملیۆن ماڵ لە ئۆکرانیا دەدات.
وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا، دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1984 تا 1995 لە شاری ئنیرهۆدار لە کەرتی زاپۆریژیا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، ئهو كاته بڕیاری دروستكردنی درا، كه هێشتا یەکێتی سۆڤیەت لە ئۆکرانیا بوونی مابوو، 200 کیلۆمهرتر لە هەرێمی دۆنباس و 550 کیلۆمەتر لە کیێڤی پایتەختەوە دوورە، گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئۆکرانیا و ئەوروپایه، نۆهەمینی هەموو جیهانه.
وێستگهكه بریتییە لە 6 کوورەی ناووکی و توانای بەرهەمهێنانی 42 ملیار کیلۆوات کارەبای لە یەك کاتژمێردا هەیە، لەکاتی ئاسایدا یەك لەسەر پێنجی کارەبای ئۆکرانیا دابیندەکات، كه دەکاتە نیوەی ئەو وزەیەی بەرهەمهێنراوی وێستگە ناوەکییەکانی ئۆکرانیا و لەلایەن دامەزراوەی نیشتمانی ئۆکرانیا (NNEGC) چاودێری دەکرێت و بەڕێوەدهبرێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.