سهرۆك وهزیران مهسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەکات

K24 - هەولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4/3 سهرۆك وهزیران مەسرور بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کرد، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( حەننا یوسف دیشا)ـی خاڵی.
سهرۆك وهزیران، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شادبکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆک وهزیران دەربڕی.