وه‌زیری ته‌ندروستی: ئێمە دەرمانخانە بە هۆی هەرزانی نرخەوە داناخەین

K24 - هەولێر:
وەزیری تەندروستی رایدەگەیەنێت، تەندروستی یەکێکە لەو سێکتەرە حکومیانەی کە زۆرترین پەیوەندی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستاندا هەبووە. ده‌شڵێت: "لە ماوەی رابردوودا وەڵامی سەدان نووسراوی پەرلەمانمان داوەتەوە". له‌باره‌ی داخستنی ده‌رمانخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: "بە هاووڵاتیانی رادەگەیەنم، ئێمە دەرمانخانە بە هۆی هەرزانی نرخەوە داناخەین".
لە میانەی بەشدارییان لە بەرنامەی باسی رۆژی کوردستان24، کە ژینۆ محەممەد پێشکەشی دەکات، دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بۆ پڕۆژە یاساکانی وەزارەتی تەندروستی، پەرلەمانی کوردستان سوپاسی کردووین، نموونەش ده‌ركردنی پڕۆژە یاساكانی کۆگای نیشتمانی بۆ دا‌و و دەرمان و پێداویستی پزیشکی، هه‌روەها یاسای مافی نەخۆش و یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و چه‌ندین پڕۆژه یاسای دیكه، كه له داهاتوودا سوود به كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
وەزیری تەندروستی هەروەها راشیگەیاند، لە ئێستادا سه‌ره‌نجه‌كانی وەزارەتی تەندروستی لەسەر دەرمانە، رۆژانە هاووڵاتیان گلەییەییان له‌باره‌ی ده‌رمانه‌وه هەیە، پێموایە چاكسازی له‌م پرسه‌دا كارێكی بەردەوامە.
هەروەها دەشڵێت: "پێویستە سیستەمی تەندروستی هه‌رێم لەگەڵ سیسته‌می ته‌ندروستی جیهانی بگونجێنین".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لە بەهێزترین وڵاتی جیهان هاوشێوەی بەریتانیا، نزیکەی 180 ملیار دۆلار بودجەی کەرتی تەندروستییە و هێشتا هاووڵاتییان گلەیی لە سیستەمی ته‌ندروستی دەکەن، بۆیە گله‌یی ئاساییه و دەبێت هه‌وڵبده‌ین کەمی بکەینەوە".
سەبارەت بە داخستنی دارمانخانەیەک لە شاری هەولێر، وەزیری تەندروستی دەڵێت: رۆژانە دەرمانخانە و کۆگای دەرمان دادەخرێن، ئەو دەرمانخانەیەی كه لە هەولێر داخرا، چەندینجاری دیكه داخراوە، بۆ نموونە پار ساڵ بۆ ماوەی سێ مانگ داخرا، وێڕای وەرگرتنی بەڵێننامە، پەنجەمۆر و واژۆ لەو دەرمانخانەیە، کە سەرپێچییەکان دووبارە نەکاتەوە، بەڵام له‌سه‌رپێچیكردن به‌رده‌وامه، دووبارە هه‌ڵساوه به فرۆشتنی دەرمانی قاچاخ، ساخته، کۆپی، بێ کوالیتی و نایاسایی.
هەروەها سامان بەرزنجی گوتی: "بە هاووڵاتیانی رادەگەیەنم، ئێمە دەرمانخانە بە هۆی هەرزانی نرخەوە داناخەین، هەر کێ دەرمان هەرزان بکات، سوپاسی دەکەین".