دژە تیرۆری عێراق: مانگی رابردوو سێ تیرۆریستی داعش کوژراون و 12ی دیکەش دەستگیر کراون

لۆگۆی دەزگای دژەتیرۆری عێراق
لۆگۆی دەزگای دژەتیرۆری عێراق

K24 - هەولێر:

دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، لە میانی مانگی رابردوودا، سێ تیرۆریستی داعش کوژراون و 12ی دیکەش دەستگیر کراون.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا، ئاماری ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ھێزەکانیان لە میانی مانگی رابردوودا بۆسەر تیرۆریستانی داعش ئەنجامیانداوە بڵاوکردەوە.

راشیگەیاندووە، ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر لە یەک تا 31ی مانگی ئادار، 52 ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق، بۆسەر تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە.

باسی لەوەش کردووە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، سێ تیرۆریستی داعش کوژراون و 12 دیکەیش برینداربوون.

ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو، لە ئاکامی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییدا کە لە میانی مانگی رابردوودا لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق، بۆسەر حەشارگەکانی داعش ئەنجامدراون دوو حەشارگە خاپوورکراون.

Fly Erbil Advertisment