ئەمه‌ریکا پاکێجێکی دیکەی هاوکاری سەربازی رەوانەی ئۆکرانیا دەکات
K24 – هەولێر:
لە راگەیه‌ندراوێکدا پێنتاگۆن بڵاویکردەوە، پاکێجێکی دیکەی هاوکاری سەربازی بە بڕی دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار رەوانەی ئۆکرانیا دەکەن، کە خۆی لە تەقەمەنی پێویست بۆ سیستەمی مووشەکی هایمارس، گولـله تۆپ و چەکی سووک دەگرێتەوە.
راشیگەیاند، ئەمه‌ریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا لە رێگەی دابینکردنی پێداویستی سەربازی بۆ ئەوەی بتوانێت لەم دۆخەی ئێستایدا بەرگری لەخۆی بکات.
پێنتاگۆن جەختیشیکردەوە، هاوکارییەکان لە چوارچێوەی پڕکردنەوەی پێداویستییە سەربازییەکانی ئۆکرانیایە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ئەو وڵاتە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.