ئه‌لینا رۆمانۆوسكی: ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه هاوكاری كه‌رتی ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری عێراق بكات

K24 - هەولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و وه‌زیری گواستنه‌وه، تاووتوێی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كه‌رتی ته‌كنه‌لۆژیا و گه‌یاندنیان كرد.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له تویتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، "له‌گه‌ڵ هیام ئه‌لیاسری وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق كۆبووینه‌وه، تێیدا تاووتوێی پرسی ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاریمان له عێراق كرد".
هه‌روه‌ها رۆمانۆسكی له تویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: "متمانه‌بوون له كه‌رتی گه‌یاندن و ته‌كنه‌لۆژیا له عێراق بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته گرنگه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه هاوكاری كه‌رتی گه‌یاندن، ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری عێراق بكات.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق، ئاماژه به‌وه كراوه، كه هیام ئه‌لیاسری وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق، پێشوازی له ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی عێراق له ئه‌مه‌ریكا كرد، تێیدا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن له بواره‌كانی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیا تاووتوێكران.