ئیخلاس دلێمی: رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لا بوو

K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مجاره‌ی عێراق، پڕۆژه‌یه‌كی باشه و رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولایه.
ئیخلاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌و باوه‌ڕه‌دام، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مجاره‌ی عێراق، بودجه‌ی خزمه‌تگوزارییه و به پڕۆژه یاسایه‌كی باشی ده‌بینم.
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاسای بودجه، وه‌ك ده‌زانین ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو دانوستان له‌وباره‌یه‌وه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانیدا هه‌بوون و دانوستانه‌كان له‌ڕێگه‌ی چه‌ند شاندێكه‌وه كران و دواجار گه‌یشتینه چه‌ند ئه‌نجامێك كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لا بوون، به‌وه‌ی كه پشكی هه‌رێم 12.7% بێت".
ده‌شڵێت: "ئێمه كێشه‌یه‌كمان له‌باره‌ی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو، كاتێك هه‌نارده‌ی نه‌وتی راگرت، هه‌رچه‌ند هه‌ندێك هێزی سیاسی به‌رهه‌ڵستییان ده‌كرد و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه حكومه‌تی فیدراڵ له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم شكست ده‌هێنێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی و ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه كه‌سانێك هه‌ن، له دانوستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان جددین و به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌یانه‌وه‌ن و دواجار رێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوولا هاته ئاراوه و به سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕی".
دوێنێ سێشەممە (4ـی نیسانی 2023) رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان واژووکرا.
بەپێی رێککەوتنەکەش، نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و داهاتەکەی لە هەژمارێکی بانکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.