تەندروستی دهۆک لەبارەی گیان لەدەستدانی ئافرەتێک بەهۆی لێدانی دەرزی روونکردنەوە دەدات
K24 – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک رایدەگەیەنێت، دوای گیان لەدەستدانی ئافرەتێک بەهۆی لێدانی دەرزی، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و کەسانی کەمتەرخەم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هێنانی ئەو دەرزیە رەوانەی دادگا دەکەن.
لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، "دوای گیان لەدەستدانی ئافرەتێکی تەمەن 35 ساڵیمان بیست بەهۆی دانانی دەرزی گیان لەدەستداوە"، لەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی رێکارەکانی بەدواداچوونیان لەسەر ئەو رووداوە گرتووەتە بەر.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای لێکۆڵینەوەیان لەسەر گیان لەدەستدانی ئەو ئافرەتە، کەسانی کەمتەرخەم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هێنانی ئەو جۆرە دەرزییە رەوانەی دادگا دەکەن.
ئێوارەی دوێنێ 5/4/2023، ئافرەتێک بەناوی (شەهریهان حەسەن)ی تەمەن 32 ساڵ، کە خەڵکی گوندی ئێکمالەی ناحیەی روڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەشە، دوای ئەوەی کە سەرەدانی نورینگەیەکی ناو سەنتەری ناحیەی روڤیای کردووە بۆ دانانی دەرزی، دواتر دەگەڕێتەوە ماڵەوە رەوشی تەندروستی تێکدەچێت و گیانی لەدەستدا.
