بۆمبێکی چێندراوی پەکەکە بە ئۆتۆمبێلی گوندنشینانی سیدەکان تەقیەوە

ناوچەی سیدەکان - ئەرشیف
ناوچەی سیدەکان - ئەرشیف

K24 - هەولێر:

بۆمبێکی چێندراوی چەکدارانی پەکەکە بە ئۆتۆمبێلی گوندنشینانی سیدەکان تەقیەوە.

بە گوێرەی زنایارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، بۆمبە چێندراوەکە لە گەرووی سینگان لە سنووری قەزای سیدەکان بە ئۆتۆمبێلەکەدا تەقیەوەتەوە.

ئێحسان چەلەبی، قایمقامی سیدەكان بە وەكالەت، بە كوردستان 24ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراوی پەکەکە لە گەرووی سینگان لە سنووری سیدەکان بە ئۆتۆمبێلێکی گوندنشینان تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گوندنشیانە بۆ کۆکردنەوەی گژوگیا چوونەتە ناوچەکە، بە گوتەی قایمقامی سیدەکان، ئەو شوێنەی تەقینەوەکەی لێ بووە، پێش 2017 لەژێر دەستی هێزەکانی پەکەکە بووە و ئێستاش لەو سنوورە جموجۆڵیان هەیە.

پێشتریش چەند جارێک چەکدارانی پەکەکە لە سنووری سیدەکان و ناوچەکانی دیکە لەسەر رێگە سەرەکییەکان بۆمبی چێندراویان داناوە و بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە هێزەکانی پێشمەرگە و گوندنشینان.

Fly Erbil Advertisment