وه‌زاره‌تی دادی عێراق: 20 هه‌زار كه‌س سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی دادی عێراق، ئاماری ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ده‌كات كه به‌تۆمه‌تی تیرۆر سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.
خالید شوانی، وه‌زیری دادی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 8 هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل به‌تۆمه‌تی تیرۆر حوكمی سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ناتوانێت بڕیاری له‌سێداره‌دان له‌م كاته‌دا جێبه‌جێ بكات.
شوانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، 20 هه‌زار له خه‌ڵكی سڤیل له زیندانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد دان، جگه له‌وه‌ش 60 هه‌زاری دیكه‌ش له 28 به‌ندینخانه‌ی وڵات‌دا زیندانی كراون.
جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداردان به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌بێت نه‌وه‌ك به داواكاری و فشاری لایه‌نه سیاسییه‌كان.