دووباره مۆسكۆ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات

K24 – هەولێر:
گوتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، لەئەگەری بڵاوەپێکردنی مووشکی ئەتۆمی لەلایەن ئەمه‌ریکاوە لە ئەوروپا، وەڵامی هاوشێوەیان دەبێت.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رووسی، دیمیتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی کرملن رایگەیاند، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئەمه‌ریکاوە لە ئەوروپا، مۆسكۆ نیگەرانە و لەئەگەری وەها هەنگاوێکیشدا، رووسیا وەڵامی هاوشێوە و گونجاوی خۆی دەبێت.
سەبارەت بەوەی رووسیا بەچ رێگەیەک وەڵامی ئەمه‌ریکا دەداتەوە، گوتەبێژی کۆشکی کرملن باسی لەوەکرد، وەڵامی گونجاوی خۆیان لەکاتی خۆیدا دەبێت.
پێشتریش پەرلەمانی بێلاڕووس رەزامەندیدا لەسەر جێگیرکردنی چەکی تاکتیکی ئەتۆمی رووسیا لەسەر خاکی وڵاتەکەی.
پەرلەمانی بێلاڕووس له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، كه رەزامەندیانداوە لەسەر ئەوەی رووسیا چەکی تاکتیکی ئەتۆمی لەسەر خاکی وڵاتەکەیان جێگربکات.
هه‌روه‌ها ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا لەمبارەیەوە پێشتر رایگه‌یاندبوو، لەسەر داواکاری بێلاڕووس چەکی تاکتیکی ئەتۆمی وڵاتەکەی لەسەر خاکی بێلاڕووس جێگیردەکات، ئامادەکارییەکان دەستیانپێکردووە و ئەیلوولی ئەمساڵ چەکی ئەتۆمی وڵاتەکەی دەگوازێتەوە بۆ بێلارووس.
ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌رۆكی بێلارووس و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتن، له گوتارێكدا رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، جه‌نگ له ئۆكرانیا فراوان بوو.
هه‌روه‌ها گوتبووی: "خه‌ریكه گڕی چه‌كی ناووكی به‌هۆی پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ ئۆكرانیا، ده‌ربكه‌وێت".