کەنەدا.. بەهۆی زریانی بەفرەوە یەک ملیۆن کەس بێ کارەبا بوون

دیمەنێکی زریانەکە
دیمەنێکی زریانەکە

K24 - هەولێر:

دەسەڵاتدارانی کەنەدا بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەو زریانە بەفرەی رووی لە وڵاتەکە کردووە، دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و یەک ملیۆن کەسیش بێ کارەبا بوون.

دەسەڵاتدارانی کەنەدا باسیان لەوەشکردووە، زریانێکی بەفری جەمسەری، چەند رۆژێکە هەردوو هەرێمی کیوبیک و ئۆنتاریۆی كه‌نه‌دای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر ژێرخانی وزە و بەتایبەتی کارەبای وڵاتەکە کەوتووە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، چاکردنەوەی کارەبا چەند رۆژێکی پێدەچێت، بەمەش رەنگە یەک ملیۆن کەنەدی مەراسیمی جەژنی قیامەی مەسیح لەتاریکیدا بگێڕن.

Fly Erbil Advertisment