بەشێک لە گوندنشینانی ئیدارەی سۆران رێگەی چیا و کوێستانەکان دادەخەن
K24 – سۆران:
بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و رووەکە خۆرسکە سرووشتییەکان، بەشێک لە گوندنشینانی دەرگەڵەی رواندز، بازگەیەک دادەنێن و ناهێڵن هاووڵاتییانی دیکە بگەنە کوێستانەکانیان.
هیوا باقی دانیشتووی گوندی دەرگەڵە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ کوردستان24 گوتی، بازگەیان داناوە بۆ پاراستنی گژوگیا و ئاژەڵەکانیان، تەنیا رێگە بە خەڵکی گوندەکە دەدرێت هاتووچۆ بە بازگەکەدا بکەن هەروەها دەشڵێت، ئەوانەی سەردانی گوندەکەیان دەکەن گژوگیا بە رەگەوە لێدەکەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوچوونی ئەم گژوگیانە.
لە ڕهگەوە راكێشانی گژوگیا به‌هارییه‌كان نیگه‌رانی زۆری لای گوندنشینان لێكه‌وتووەته‌وه، دانانی به‌ربه‌سته‌كانیش كهوشهنانی نیگه‌ران كردووه، بۆ ئەم مەبەستە عەلی رووەکناس بە کوردستان24ــی راگەیاند، دانانی ئەو بەربەستانە باشترین کارە کە گوندنشینان کردوویانە، چونکە ئەو رووەکانەی بە رەگەوە لێدەکرێنەوە دەبێتە هۆی لەناوچوونی گژوگیا سرووشتییەکان.
كوێستانه‌كانی ئیداره‌ی سەربەخۆی سۆران ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌چه‌ندین جۆرە گژوگیای به‌هاره، كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە، له‌وه‌رزی به‌هاردا بازاڕێکی گەرمی پڕدەنگ و مامەڵە دروستدەکەن و خواستی زۆریشیان له‌سه‌ره.