نێچیرڤان بارزانی و فایەق زێدان پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گەڵ سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق کۆبووەوە و "جه‌ختيان له پێويستيى پشتگيريى هه‌مووان بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى كرده‌وه."
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ـی نیسانی 2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گەڵ فايق زێدان، سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا هەدوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى گشتى و دوايين پێشهاته‌كان و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ دهسپێكردنهوهى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت گۆڕيوەتەوە.
ئەماژە بەوەشکراوە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕۆڵى ئهرێنيى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له لێكنزيككردنهوهى بۆچوونه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستيى پشتگيريى هه‌مووان بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى كرده‌وه.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەمڕۆ شەممە 8ـی نیسانی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریکرد لە 42 ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی بەدر لە شاری بەغدا.