پارێزگای هەولێر: هاوکاری بەسەر زیانلێكه‌وتووانی هه‌ردوو بازاڕی شێخەڵڵا و سورچییان دابه‌شكرا

K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی به هۆكاری شۆرتی كاره‌باوە بەشێک لە بازاڕی شێخەڵڵا و بازاری سورچییان سووتا و زیانی ماددیان به‌ركه‌وت، پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، كاسبكاران توێژێكی ماندوو نه‌ناس و خۆشه‌ویستن له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا، بۆیە هاوكاری دەدەینە زیانلێکەوتووانی هەردوو بازاڕی شێخەڵڵا و سورچیان.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی رایگەیاند، فه‌رمانده مه‌نسوور بارزانی زۆر به په‌رۆشه‌وه بڕێک هاوكاری بۆ زیانلێکەوتووانی هەردوو بازاڕی شێخەڵڵا و سورچیانی لە شاری هەولێر خسته ئه‌ستۆی خۆیه‌وه.
پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند، ده‌ستخۆشی له قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، شاره‌وانی یه‌ك، به‌رگری شارستانی، به‌رێوبه‌رایه‌تی ژینگه و خزمه‌تگوزاری، پۆلیسی فریاكه‌وتن و تیمی ته‌ندروستی كرد، كه هه‌موویان وه‌ك یه‌ك تیم كاریانكرد و ئاگره‌كانیان كۆنترۆڵكرد به‌ر له‌وه‌ی زیانی زیاتری لێبكه‌وێته‌وه.