ئهیاد عهلاوی داوای پاراستنی شكۆ و سهروهری خاكی عێراق دهكات

K24 - هەولێر:
سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، قەبارەی دەستوەردانەکانی دەرەوە بۆ ناو خاکی عێراق نیشان دەدات. داواش دهكات سهروهری و شكۆی عێراق پارێزراو بێت.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی نووسیوویەتی: "هێرشەکەی دوێنێی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، قەبارەی دەستوەردانەکانی دەرەوە بۆ ناو خاکی عێراق نیشان دەدات، لە کاتێکدا ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین، هەروەها رەتی دەکەینەوە كه خاكی عێراق بۆ یهكلاییكردنهوهی ناكۆكییهكان بهكاربێت".
ههروهها ئەیاد عەلاوی لە تویتەکەیدا داوای گرتنەبەری رێوشوێنە پێویستەکان بۆ پاراستنی سەروەری و شکۆی عێراق دەکات.
دوێنێ ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە نزیک سیاجی فڕۆکەخانەی سلێمانی روویدا و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنەکەوتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردبوو، ئەو رووداوە بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێک و دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد.
الانفجار الذي حصل امس في السليمانية يؤكد مجدداً حجم التدخلات الخارجية في العراق.
— Ayad Allawi (@AyadAllawi) April 8, 2023
اننا في الوقت الذي ندين ونستنكر هذا الاعتداء فإننا نرفض رفضاً قاطعاً ان يتم استخدام الاراضي العراقية ساحةً لتصفية الحسابات وندعو لاتخاذ اجراءات حقيقية تحفظ هيبة العراق وسيادته.