بۆچی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاڵای وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام به‌خێرایی لابرد؟
له یادی بیست ساڵه‌ی كه‌وتنی سه‌دام، سه‌ربازێك نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات
K24 – هەولێر:
تۆمی فرانكس فه‌رمانده له سوپای ئه‌مه‌ریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ساڵی 2003 ئاڵای ئه‌مه‌ریكا خرایه‌سه‌ر رووی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حوسێن له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس له ناوه‌ڕاستی به‌غدا. ده‌شڵێت: كاتژمێر 4:00ـی دوای نیوه‌ڕۆی 9ـی نیسانی ساڵی 2003، زرێپۆشێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته گۆڕه‌پانی فیرده‌وس له ناوه‌ڕاستی به‌غدا و سوپاكه‌ی سه‌دام تێكشكا.
فرانكس له میانه‌ی گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی له كتێبی (سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی) ئاماژه به‌وه ده‌كات، له بنكه‌ی سیلییه‌ی سه‌ربازی له قه‌ته‌ره‌وه، چاودێری گه‌یشتنی زرێپۆشه‌كانی ئه‌مه‌ریكام ده‌كرد بۆ به‌غدا، ئه‌وكاته‌ی كه بینیم سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی به ئاڵای ئه‌مه‌ریكییه‌وه رووی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام داده‌پۆشێت، یه‌كڕاست په‌یوه‌ندیم كرد، كه به‌په‌له ئاڵاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا لاببه‌ن و ئاڵای عێراق بخه‌نه شوێنی.
له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌و فه‌رمانده ئه‌مه‌ریكییه ده‌گێڕێته‌وه، به‌په‌له سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكا ئاڵای عێراقی خسته شوێنی ئاڵای ئه‌مه‌ریكا، پاشان زرێپۆشێكی گه‌وره ده‌ستیكرد به راكێشان و خستنه خواره‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام، په‌یكه‌ره‌كه كه‌وته سه‌ر زه‌وی، خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری عێراق تووشی شۆك بوون، به‌شێك له لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی كه له‌ساڵی 2015 كۆچی دوایی كرد، له نزیك گۆڕه‌پانی فیرده‌وس ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و له په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام نزیك بوونه‌وه".
هه‌روهه‌ها گوتی: "دیمه‌نێكی دیكه‌ی فه‌یك له به‌غدا، له گه‌ڕه‌كی ئه‌عزه‌مییه، كه چوار كیلۆمه‌تر له‌و شوێنه دوور بوو كه په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دامی لێ خرایه خواره‌وه، سه‌دام فیلمێكی تۆماركردبوو، به چه‌ند كه‌ناڵیێكی ئاسمانی عه‌ره‌بی دابوو، تێیدا سه‌دام له‌سه‌ر شان و پیلی ژماره‌یه‌ك جه‌ماوه‌ر و هه‌وادارانی ده‌ركه‌وت، دواتر په‌یكه‌ره‌كه‌ی له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس كه‌وت، سه‌دام له نێو به‌غدا ون بوو، تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌ستگیركرا.
ئه‌و فه‌رمانده ئه‌مه‌ریكییه ده‌ڵێت: "بۆیه گوتم ئاڵای ئه‌مه‌ریكا به‌په‌له له‌سه‌ر رووی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام لاببه‌ن و ئاڵای عێراق بخه‌نه شوێنی، ویستم وێنه‌ی قۆناغی داهاتووی عێراق به‌و شێوه نیشان بده‌م، كه به ده‌ستی عێراقییه‌كانه‌وه ده‌بێت، كه تا ئێستا ناونیشانی ئه‌و دوو ده‌یه‌یه ناڕوونه".
فرانكس ده‌ڵێت: "ئه‌ركم ته‌واو بوو، سه‌دام له عێراق ون بوو، دواتر جه‌ی گارنه‌ر و پۆڵ بریمه‌ر بوونه حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌و وڵاته، كه له دۆخ و سرووشتی عێراقییه‌كان شاره‌زا نه‌بوون، گارنه‌ر ئه‌ر‌كه‌كه‌ی خێرابوو و به خێراییش ون بوو، به‌ڵام رۆڵی بریمه‌ر مه‌ترسیداربوو، كه به چه‌ندین قۆناغی ترسناكی شه‌ڕی ناوخۆ و ته‌قینه‌وه‌كان و هێرشه خۆكوژییه‌كان تێپه‌ڕی".