ئۆکرانیا جارێکی دیکە پرسی داواکردنی فڕۆکەی ئێف16 نوێدەکاتەوە

K24 – هەولێر:
میکۆلا ئۆلێشچۆک، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا رایگەیاند، پێدانی فڕۆکەی جەنگی ئێف16 بە ئۆکرانیا رۆڵێکی گرنگی دەبێت و هەڕەشە ئاسمانییەکانی رووسیا لە سەر ژیانی هاووڵاتییانیان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
ئاشکراشیکرد، هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا توانا و چەکی پێویستی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاسمانی وڵاتەکەی نییە و ژمارەی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا زۆر لە ئۆکرانیا زیاترە.
هەریەکە لە پۆلەندا و سلۆڤاکیای ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ فڕۆکەی میگ29 یان رادەستی هێزەکانی ئۆکرانیا کردووە، بەڵام ئەمریکا رەتیکردووەتەوە فڕۆکەی ئێف16 بداتە ئۆکرانیا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.