بەهۆی هێرشێکی داعشەوە لە کۆنگۆی دیموکرات 20 کەس کوژران
-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered.gif)
K24 - هەولێر:
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعشەوە بۆ سەر گوندێک لە رۆژهەڵاتی کۆنگۆی دیموکرات 20 کەس کوژران.
(داعش) دەوڵەتی ئیسلامی لە کۆنگۆی دیموکرات لە پاش هێرشەکە بەرپرسیارێتی خۆیان لە کوشتنی ئەو 20 کەسە راگەیاند.
داعش هەڕەشەی ئەنجامدانی کردەی هاوشێوەیان دژی بەرپرسانی سوپا و سەربازانی کۆنگۆی دیموکرات کرد.
هاوکات، سوپای کۆنگۆی دیموکرات هێزەکانی هاوپەیمانی کۆنگۆی بە هاندانی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ ئەنجامدانی کردەوەی هاوشێوە تۆمەتبارکرد.