وێنەگرێک لە پیرەمەگروون دەکەوێتە خوارەوە و گیانلەدەستدەدات

وێنەگر، ئەحمەد عەلی
وێنەگر، ئەحمەد عەلی

K24 - هەولێر:

ئەحمەد عەلی، وێنەگری کەناڵی NRT لە چیای پیرەمەگروون کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی تۆمارکردنی بەرنامەیەکەدا لە چیای پیرەمەگروون روویداوە و بەهۆیەوە، وێنەگرەکە گیانی لەدەستداوە.

ئەحمەد عەلی لەدایکبووی ساڵی 1978 و باوکی دوو منداڵە، ناوبراو لە ساڵی 2016ـەوە لە کەناڵی NRT وەک وێنەگر و کامێرامان کاری کردووە.

Fly Erbil Advertisment