ئافاد به‌هه‌زاران كابینه‌ی دیكه بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كان داده‌نێت

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو لە تورکیا (AFAD) رایده‌گه‌یه‌نێت، 21 هەزار و 622 کابینەی دیکە بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومەلەرزەکانی 6ـی شوبات و دواتری، لە پارێزگای ماڵاتیا دادەندرێت.
(AFAD) لە راگەیەندراوێکدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بەمەبەستی دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومەلەرزەکان، لە ماڵاتیا بەردەوامن لە دانانی کابینە.
(AFAD) ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، 18 هەزار و 896 كابینه لە 36 خاڵ لە شاری ماڵاتیا و هه‌روه‌ها دوو هەزار و 726 کابینەیشیان لە شارۆچکەکانی سه‌ر به‌و پارێزگایه دادەندرێت.
رۆژی (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریای هەژاند، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان، و برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌س.
سه‌رچاوه: AA