هەناردەکردنی مریشک بۆ خوارووی عێراق راگیرا
K24 – سلێمانی:
بەهۆی گرانی نرخی گۆشتی سور خواست لەسەر گۆشتی مریشک زیادیکردووە، بهمەبەستی دابەزاندی نرخەکەی هەناردەکردنی مریشک بۆ ناوچەکانی خوارووی عێراق راگیرا.
سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی بۆ کوردستان24 گوتی: لیژنەی دیاریکردنی نرخی بەروبوومی پەلەوەر لە شاری سلێمانی، بڕیاریاندا بە راگرتنی ناردنی مریشک بۆ خوارووی عێراق، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ نرخی مریشک دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆی بینیووە، نرخەکەی لە پێنج هەزار دینار بۆ ههر کیلۆیاک بۆتە سێ هەزار و 900 بۆ چوار هەزار دینار.
بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی گوتیشی، لە رۆژانی داهاتوو نرخی مریشک نرخەکەی زیاتر دادەبەزێت.