هاووڵاتییان دەستبەرداری کاتژمێری کلاسیکی دەبن
K24 – هەولێر:
بەهۆی زۆری خواست لەسەر کاتژمێری زیرەک هاووڵاتییان دەستبەرداری کاتژمێری کلاسیکی دەبن.
ئەو شوێنانەی کاتژمێرە زیرەکەکان دەفرۆشن بەردەوام قەرەباڵغن، خاوەن کۆمپانییایەکی تایبەت بە ئامێرە زیرەکەکان دەڵێت، رۆژانە 200 کاتژمێری زیرەک دەفرۆشین، هاووڵاتییان زۆر سوودی لێدەبینن و بووهته هۆی کار ئاسانی ژیانیان، دەتوانن لە رێگەیەوە وەڵامی تەلەفۆن و نامە بدەنەوە، دەشتوانن بۆ مەبەستی جی پی ئێس بەکاری بێنن.
هەروەها دەشڵێت، بە گشتی نرخیەکانیان لە 200 دۆلار دەستپێدەکات تاکو نزیکەی 800 دۆلار.
کاتژمێری زیرەک لە ساڵی 2004ــەوە دروستکراوە و کەوتووەتە بازاڕەوە، لە ساڵی 2010ـەوە بە شێوەیتاک هاتووهته بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ئێستا لەلای گەنجان خواستێکی زۆری لەسەرە.