بایدن: پلانم هه‌یه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی 2024 بكه‌م

K24 - هەولێر:
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پلانی هه‌یه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2024ـی وڵاته‌كه‌ی كاندیدبكاته‌وه، به‌ڵام جارێ ئاماده نییه ئه‌وه به فه‌رمی رابگه‌یه‌نێت.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی easter egg roll (كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1878) ده‌گه‌ڕێته‌وه و ساڵانه له كۆشكی سپی یادی ده‌كرێته‌وه، پرسیاریان لێ‌كرد، كه له ساڵی 2024 دووباره له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌شدار ده‌بن، بایدن گوتی: "به‌نیازم له سێ یان چوار ئاهه‌نگی دیكه، یاخوود 5 تا شه‌ش ئاهه‌نگی دیكه به‌شدار بم".
كاتێك لێیان پرسی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌مه‌ریكای ساڵی 2024 به‌شداری ده‌كه‌ن، بایدن رایگه‌یاند، "پلانم هه‌یه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی 2024 بكه‌م، به‌ڵام له ئێستادا ئاماده‌ییم تێدا نییه به فه‌رمی رایبگه‌یه‌نم".
🚨 Un pas de plus vers une candidature de Joe Biden à l’élection présidentielle 2024: « Je prévois de me présenter mais nous ne sommes tout simplement pas encore prêts à l'annoncer. » vient de déclarer le président américain il y a quelques minutes.pic.twitter.com/dnk1GG3eB0
— Théo Laubry 🇺🇸 (@TheoLaubry) April 10, 2023