له شاری كه‌ربه‌لا 20 حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون تۆماركران

K24 - هەولێر:
نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە شاری کەربەلا تۆمارکردنی بیست حاڵەتی تای خوێنبەربوونی لەنێو هاووڵاتییانی پارێزگاکە راگەیاند.
ویسام جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیی راگه‌یاند، زۆربەی تووشبووان ئەو کەسانەن کە لە ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر بۆ وەرگرتنی چارەسەر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و رێژه‌ی هه‌ره زۆریشیان له‌ناو قه‌سابه‌كانه كه له‌كاتی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌كان پابه‌ندی خۆپارێزی و سه‌لامه‌تی نابن.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گیانی له‌ده‌ستداوه و داواشی له هاووڵاتییان كرد، خۆیان له‌و په‌تایه بپارێزن و له سه‌ربڕخانه ئاژه‌ڵه‌كانیان سه‌رببڕن.
تای خوێنبه‌ربوون چییه؟
یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، كه تووشبووه‌كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن كۆتایی دێت.
نەخۆشیەکە له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه و به گشتی له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.