جۆن کێربی: بایدن زانیاری تەواوی لەبارەی بڵاوبوونەوەی بەڵگە نامە نهێنیەکان پێدراوە

K24 - هەولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمهریکا رایدهگهیهنێت، جۆ بایدن زانیاری تەواوی لەبارەی بڵاوبوونەوەی بەڵگە نامە نهێنیەکان پێدراوە و لەپەیوەندی بەردەوامە لەگەڵ بەرپرسانی ئەنجوومەنی ئاسایش.
بەرپرسانی ئەمەریکی دەڵێن، ئەو تەوەرە بەرفراوانانەی لەناو ئەو بەڵگەنامانەدا هەن، کە باس لە شەڕەکانی ئۆکرانیا، چین، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دەکەن.
جۆن کێربی هەماهەنگیکاری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمهریکا رایگهیاند، پێنتاگۆن کەیسەکەی رەوانەی وەزارەتی داد کردووە بۆ لێکۆڵینەوە.
کێربی ههروهها گوتی: "لەبارەی ئەو دۆکیۆمێنتانەی دزەیان پێکراوە و بڵاوبوونەتەوە، بایدن زانیاری تەواوی پێدراوە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە پەیوەندی بەردەوامە، لەبارەی سەرچاوەی دزەپێکردنی بەڵگەنامەکانەوە وەک دەزانن وەزارەتی بەرگری ئەم کەیسەی رەوانەی وەزارەتی داد کردووە، بۆئەوەی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکات، بەڵام منیش نازانم ئایا وەزارەتی داد گەیشتوونەتە هیچ دەرئەنجامێک لەبارەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەکان یاخوود نا".
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرپرسانی ئەمەریکا هەوڵی زۆر دەدەن بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی دزەپێکردنی بەڵگەنامە سەربازی و هەواڵگرییە نهێنییەکان، کە لە ئینتەرنێت بڵاوبوونەتەوە و وردەکارییەکانی لەخۆگرتبوو، لەوانەش وردەکارییەکانی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا و دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل "مۆساد".
شارەزایانی ئەمنی رۆژئاوا و بەرپرسانی ئەمەریکا رایانگەیاندووە، گومانیان هەیە کەسێک لە ئەمەریکاوە لە پشت ئەو دزەپێکراوەوە بێت.