ڤێدانت پاتێل: واشنتن لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كات

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، ڤێندات پاتێل جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واشنتن لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كات.
له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رۆژانه، ڤێدانت پاتێل له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا لێكۆڵینه‌وه له رووداوی هێرشكردنه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كات.
هه‌روه‌ها پاتێل راشیگه‌یاند، له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا، كاروانه‌كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای تێدابوو، هیچ قوربانییه‌كیش له‌میانه‌ی هێرشه‌كه‌دا تۆمارنه‌كراوه.
ده‌شڵێت: ئێمه دژی هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كین كه كارمه‌ندانمان له عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، بۆ پشتیوانیكردنی هاوپه‌یمانه‌كانیان و له‌ناوبردنی داعش، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق و سووریا ده‌مێننه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ركرده‌وه‌یه‌ك له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت، پێویسته ره‌چاوی سه‌روه‌ری خاكی عێراق بكرێت.
ئێوارەی رۆژی (7ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023) كاتژمێر (4:18) لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، تەقینەوەك روویدا، كە تێیدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی تۆمارنه‌كرا و بووەتەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک و بەرگری شارستانی فڕۆکەخانەش کۆنترۆڵیان کردووە.
لەلایەن خۆیانەوە، میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەکرد، رووداوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە ئەنجامی هێرشێکی دڕۆنی تورکیا بووە و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کراوەتە ئامانج و لەو رووداوەدا، مەزڵوم عەبدی لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بووە.
هەروەها کەناڵی "روسیا الیوم" لە چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی رۆژی (7ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023) مەزڵوم عەبدی لەناو فڕۆکەیەکی سەربازی لە سلێمانی بووە و لەلایەن دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکییەوە چاودێری کراوە و لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی دوو مووشەکی ئاراستەکردووە.
لەبارەی بە ئامانجنەگرتنی راستەوخۆی فڕۆکەکەی مەزڵوم عەبدی، سەرچاوەکانی کەناڵی "روسیا الیوم" ئاماژەیان بەوەکردووە، چەند کەسایەتییەکی بیانی کە سووری و عێراقی نەبوون لەو فڕۆکەیەدابوون، بۆیە دوو فڕۆکە تورکییەکە نەیانتوانییەوە راستەوخۆ فڕۆکەکەی مەزڵوم عەبدی بکەنە ئامانج.
ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی (5ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023) تانژۆ بیلگیچ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە (3ـی نیسان تا 3ـی تەمموز) ئاسمانیی تورکیا بە رووی ئەو فڕۆکانەدا داخراوە، کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ نیشتنەوە/بەرزبوونەوە بەکاردەهێنن.
لەبارەی هۆکاری ئەو بڕیارە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی چڕبوونەوەی چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی و دزەکردنی ئەو رێکخراوە بۆ ناو فڕۆکەخانەکە و بوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی گەشتەکان، ئەو بڕیارە دراوە.
ئەم بڕیارەی تورکیا وەک کاردانەوەیەک دێت لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەر لە شەوی چوارشەممە (15ی ئادار/مارسی 2023) لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک.
هەروەها رۆژی (17ـی ئادار/مارسی 2023)، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو رووداوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوو هێلیکۆپتەریان بەهۆی نالەباری کەشوهەوا لە سنووری هەرێمی کوردستان کەوتوونەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا نۆ چەکداری هێزەکانیان کە سەرنشینی ئەو دوو هێلیکۆپتەرەبوون، گیانیان لەدەستداوە.