نوجێفی و سامه‌ڕائی داوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:
به‌ره‌ی رزگاری و گه‌شه‌پێدان و هاوپه‌یمانی عه‌زمی سووننه‌كان داوای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی و لێپرسینه‌وه و دادپه‌وه‌ری ده‌كه‌ن.
به‌ره‌ی رزگاری و گه‌شه‌پێدانی سووننه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشكرایكردووه، له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی رزگاری و گه‌شه‌پێدان و موسه‌ننا سامه‌ڕائی سەر‌ۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم بارودۆخی سیاسی و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م وڵات و پرۆژه‌یاسای بودجه‌یان تاوتوێ كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ده‌رچووانی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی كه هاوسه‌نگی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، له‌وانه پرۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی و لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری و گرنگیدان به بارودۆخی پارێزگای نه‌ینه‌وا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی.