په‌رله‌مانی ئۆكرانیا بۆ ئەندامانی ناتۆ: پشتیوانیی له ئه‌ندامێتیی وڵاتەکەمان له ناتۆ بكه‌ن

K24 - هەولێر:
پەرلەمانی ئۆكرانیا داوای لە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ کرد، پشتیوانی لە ئەندامێتی وڵاته‌كه‌یان لە ناتۆ بکەن.
ئالێکسی گۆنچارێنکۆ، په‌رله‌مانتاری ئۆکرانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئەو پەیامەی بڵاوكرده‌وه کە پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ ئامادەی کردووە.
لە پەیامەکەیدا، پەرلەمانی ئۆکرانیا داوای لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ کردووە ئەو بڕیارانە جێبەجێ بکەن کە لە لووتکەی بوخارێستی ئەنجوومەنی پەرلەمانی ناتۆ لە ساڵی 2008دا سەبارەت بە ئەندامێتی ئۆکرانیا دراون.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌دا بانگه‌واز كراوه پشتیوانیی له ئه‌ندامێتیی ئۆكرانیا له ناتۆ بكرێت و تیایدا هاتووه: "له پێناو پشتیوانییكردن له ئه‌ندامێتیی ئۆكرانیا له هاوپه‌یمانییه‌كه و بۆ ئه‌وه‌ی دۆكیومێنته هاوبه‌شه‌كان له دانیشتنی به‌هاره‌ی ئەنجوومەنی پەرلەمانی ناتۆ له لۆكسه‌مبۆرگ و لووتكه‌ی ڤیڵنیوسدا كه له مانگی ته‌مووزدا ئه‌نجامده‌درێت، په‌سه‌ند بكرێن، داوا له وڵاتان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانیاندا گفتوگۆ بكه‌ن".
سەرۆکی پارتی دەسەڵاتداری ئۆکراینا سلوگا نارۆدا، یه‌لێنا شولیاک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا تیشکی خستووه‌ته سەر ئەوەی گرنگە له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی ڤیڵنیوسدا، کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئۆکرانیا و ناتۆ لەسەر ئاستی سەرکردایەتی بە بەشداری ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌نجامبدرێت.