شهڕ له نێوان دوو وڵات ههڵگیرسا

K24 - هەولێر:
جارێکی دیکە شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئەرمێنیا و ئازەربایجان روویدا و هەردوولاش یەکتری تۆمەتبار دەکەن.
وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان رایگەیاند، هێزەکانی ئەرمینیا لە سەر سنوور تەقەیان لە پێگەکانی هێزەکانی ئازەربایجان کردووە، لە بەرامبەردا هێزەکانیان وەڵامیان داونەتەوە و لە ئەنجامیشدا کوژراو و بریندار لە ریزی هێزەکانی ئازەربایجاندا هەن.
لهلایهن خۆیهوه وەزارەتی بەرگری ئەرمینیاش راگەیهندراوێکی بڵاوکردەوە و سوپای ئازەربایجانی بە دەستپێشخەری لە تەقەکردنەکە تۆمەتبارکرد و رایگەیاند، هێزەکانی ئازەربایجان دەستڕێژی گولـلهیان لە هێزەکانی ئەرمێنیا کردووە، کە لە نزیک سنووری هەردوو وڵات سەرقاڵی کاری ئاندازیاری بوونە.
هەردوو لاش ئاماژەبەوە دەدەن، کوژراو و بریندار هەن، بەبێ ئەوەی ژمارەکان بڵاوبکەنەوە.
ئازەربایجان و ئەرمینیا چەندین ساڵە بەهۆی خاوەندارێتی ناوچەی ناگۆرنۆ کاراباخ، ناکۆکییان لە نێواندا هەیە و ناوە ناوەش شەر و پێکدادان لە نێوانیاندا روودەدات.