ئومێد خۆشناو: ئه‌مشه‌و بارانێكی زۆر باریووه و تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو رووینه‌داوه

K24 - هەولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌شناسی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشبینی كرابوو‌و ده‌ستیپیكرد، كه تا ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئومێد خۆشناو له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا كۆمه‌ڵێك رێوشوێن بۆ به‌رگرتن له لافاو گیراوه‌ته‌به‌ر، كه تا ئێستا بارانێكی زۆر باریووه و هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو له‌هیچ جێگایه‌ك رووینه‌داوه.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها گوتی: "ته‌واوی تیمه‌كانی حكومه‌ت و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه و ده‌زگاكانی ئه‌منیش له‌حاڵه‌تی ئامه‌ده‌باشیدان".