وەزیری دەرەوەی میسر سەردانێکی فەرمی بۆ تورکیا ئەنجامدەدات
K24 - هەولێر:
ماوەی دە ساڵ پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و میسر بەهۆی لەکارلادانی محه‌ممه‌د مورسی، سه‌رۆكی ئەو کاتی میسر ئاڵۆزییان تێکەوت، بەڵام بوومەلەرزەکەی شەشی شوباتی ئەم ساڵ بووە هۆکارێک بۆ دووبارە دروستکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
ئەمڕۆ (چوارشەممە 12ـی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ی پێنجشەممە سامیح شوكری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر بە فەرمی سه‌ردانی توركیا بكات و له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆببێته‌وه.
راگەیەنراوەکەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هەردوولادا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئەنقەرە و قاهیرە تاووتوێ ده‌كرێن و دوای كۆبوونه‌كه‌ش كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌م سەردانەی سامیح شوکری بۆ تورکیا له كاتێكدایه، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و قاهیره له ساڵی 2013ـه‌وه و دوای دوورخستنەوە و له‌كارلادانی محه‌ممه‌د مورسی، سه‌رۆكی پێشووی میسر ئاڵۆزی تێکەوت، دوای 10 ساڵ هه‌ردوولا ده‌ستیان به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرد.
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسریش بۆ توركیا له دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌شی شوبات، یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان بوو.