پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

K24 - هەولێر:
پارێزگای هه‌ولێر له‌میانه‌ی ئاگادارییه‌ك رایده‌گه‌یه‌نێت، تەواوی هاووڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، لەم ماوەیەدا لە زێی گەورە دوور بکەونەوە و بە هیچ شێوەیەک نزیکی زێ نەبنەوە.
هه‌روه‌ها له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه: "ئاستی ئاوی زێی گەورە زۆر زیادی کردووە".
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
ئاگادارییەک بۆ گوندنشینان و سەرجەم کانگاکانی چەگل و قومی نزیک لە زێی گەورە.
بە هۆی هاتنی ئاوێکی زۆر لە سنووری لقەکانی زێی گەورە، کە بە هۆیەوە ئاستی ئاوی زێی گەورە زۆر زیادیکردووە، ئاگاداری تەواوی گوندنشینانی نزیک زێی گەورە و سەرجەم کانگاکانی چەگل و قومی سەر زێی گەورە و تەواوی هاووڵاتییان دەکەینەوە، لەم ماوەیەدا لە زێی گەورە دوور بکەونەوە و بە هیچ شێوەیەک نزیکی زێ نەبنەوە.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2023.4.12