به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه سبه‌ی له‌و قه‌زایه پشووی فه‌رمییه

K24 – هەولێر:
به‌هۆی بارانبارینی به لێزمه و تێكچوونی كه‌شوهه‌وا و رێگاوبانه‌كان، له مێرگه‌سۆر كرایه پشووی فه‌رمی.
قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، بە هەماهه‌نگی لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان بەهۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو و تێکچوونی رێگاوبانەکان، بەیانی رۆژی (پێنجشەمە 13ـی نیسان / ئێپرێڵی 2023)، پشووی فەرمییە لە سنوری قەزای مێرگەسۆر.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌شكراوه، جگە لە پۆلیسی بەرگری شارستانی، پۆلیس مەدەنی، پۆلیسی هاتووچۆ، تەندروستی، کۆمپانیا خزمەتگوزاریەکانی خاوێنکردنەوە، پشووەکە نایانگرێتەوە و دەوامی فەرمی خۆیان دەکەن.