رێژهی بارانبارین لهماوهی 12 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرایهوه

K24 – هەولێر:
لە دوێنێ (سێشەممە 11ـی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023)ـوە، شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێکیش رێژەی بارانبارینەکە بەرزبووە و بەهۆیەوە ئاو له چهندین شوێن كۆبووهتهوه و زیانی بە ماڵ و دوکانی چەند هاووڵاتییەکیش گەیاند و مێردمنداڵێکێش بەهۆی هەورەتریشقەوە گیانی لەدەستدا.
سەبارەت بە رێژەی بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە 12ـی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) رێژە و ئاستی بارانبارینی لە شوێنە جیاجیاکان لە ماوەی کاتژمێر 9ـی بەیانی تاوەکوو 9ـی شەو بڵاوکردەوە، کە بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن زۆرترین رێژەی بارانبارین لە بارزان بووە و کەمترینیش لە خانەقین بووە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت، کاریگەری بارانی بە لێزمە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو بەردەوامی دەبێ، بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان (دەڤەری پشدەر، باکووری شاری کەرکووک، پاشان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سلێمانی و هەروەها زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە، بەتایبەتی لە کاتەکانی درەنگانی شەودا).
ئەمەی خوارەوەش رێژهی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی ئەمڕۆیە:
هەولێر: 22،4
پیرمام: 24،2
شەمامک: 13
خەبات: 57،7
حاجی ئۆمەران: 57
سۆران: 14
بارزان: 128،8
دهۆک: 29،1
زاخۆ: 13،1
ئاکرێ: 101،6
بامەڕنی: 59،8
کانی ماسی: 44،4
ئامێدی: 85،6
مانگیش: 28،0
سلێمانی: 27،5
چەمچەماڵ: 61
دەربەند: 17،4
دوکان: 14،8
هەڵشۆ: 19،8
بازیان: 35،2
کەرکووک: 9،2
دووز: 93،8
کەلار: 7،8
خانەقین: 6
مەیدان: 13،8
هەڵەبجە: 16،2