حەلبوسی دەگەڕێتەوە پەرلەمان

K24 - هەولێر:
نوسینگەی راگەیاندنی حەلبوسی بڵاویکردەوە، سەرۆکی پەرلەمان کۆتایی بە مۆڵەتەکەی هێناوە و دەگەڕێتەوە سەرکارەکەی.
لە راگەیاندراوێکدا نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویشیکردەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایی بە مۆڵەتە 15 رۆژیەکەی هێناوە و لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە وەک سەرۆکی پەرلەمان دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
ئەمە لەکاتێکدایە، 29 ی مانگی رابردوودا محەمەد حەلبوسی مۆڵەتی 15 رۆژی بەخۆی دابوو، لەماوەی ئامادەنەبوونیشی وەک سەرۆکی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵاکەنی 2023,2024,2024 ی عێراق کرا.