دڵشاد شەهاب: وڵاتانی رۆژئاوا چاویان لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستانە
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، پێگە و رۆڵی هەرێمی کوردستان بووەتە جێی بایەخی ووڵاتان، بەتایبەت لە کەرتی وزەدا، وڵاتانی رۆژئاوا چاویان لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (14ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ــی رایگەیاند، پێگەی هەرێمی کوردستان لە هاوكێشەکانی وزەدا جێی بایەخە، ووڵاتانی رۆژئاوا بەگشتی چاویان لەسەرچاوەی وزەی هەرێمی کوردستانە، کوردستانیش رۆڵی لەوبوارەدا هەیە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، راشیگەیاند، ئەو سەقامگیرییە ئەمنی و سیاسییەی هاتووەتە ئاراوە، پێگە و رۆڵی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی لە بەغدا لەئاستێکی بەرزدایە، ئەمە بووەتە جێگای تێڕوانینی وڵاتانی جیهان.
