ئەردۆغان: رێگە نادەین هەڵبژاردن ببێتە هۆی لەبیرکردنی کێشەی زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکان

K24 – هەولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا، ئاشكرایكرد، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن و ناهێڵن هەڵبژاردن ببێتە هۆی لەبیرکردنی کێشەی زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکان.
رۆژی (11ـی ئادار/ مارسی 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆشكی كۆماری له ئه‌نقه‌ره، واژووی له‌سه‌ر مه‌رسومی كۆماری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له رۆژی (14ـی ئایار/ مایۆی 2023) كرد.
ئەردۆغان له ماڵاتیا، بەربانگی لەگەڵ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکان کردەوە و گوتی: "بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین و ناهێڵین پرسی هەڵبژاردنەکان ببێتە هۆی لەبیرکردنی کێشەی زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکان".
هه‌روه‌ها باسی لە سەرکەوتنی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی تۆگ کرد و گوتی: "جارێکی دیکە ئه‌وانه‌مان نا‌ئومێد کرد، کە لەبری هاندان، کۆسپیان خستە بەردەم پڕۆژەکە، كه 177 هەزار داواکاری پێشوەختەمان بۆ ئۆتۆمبێلی تۆگ وەرگرتووە و ئه‌وان دەیانگوت کەس نایکڕێت".
سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتیشی: "ئەوانەی لە قەندیلەوە هاوار دەکەن، بانگەواز دەکەن، ئەوان بە ترسنۆکی دێن و دەڕۆن".
ده‌شڵێت: " ئێمە سەیری کارەکانی خۆمان دەکەین، كه خزمەتکردنی گەل و هەڵسانەوەی نیشتمانه".
بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستان، هه‌روه‌ها سووریا و رۆژئاوای كوردستانی ھەژاند و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلەی رێخته‌ر ھەستی پێکرا و بوومەلەرزەکان ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە.