وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان: ئه‌نفال پیلانێكی داڕێژراو بوو دژ به گه‌لی كوردستان
K24 – هەولێر:
دیداری تایبەت بە یادی 35 ساڵەی شاڵاوی ئەنفال لە شاری هەولێر ده‌ستیپێكرد، كه كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی ده‌كات، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له گوتارێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نفال پیلانێكی داڕێژراو بوو دژ به گه‌لی كوردستان.
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌نفال به ئامانجی له‌ناوبردنی ناسنامه و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: "رژێمی به‌عسی رووخا‌و چه‌ندین گوندی خاپوور كرد، دواتر خه‌ڵكه‌كه‌ی له ئۆردوگا زۆره‌ملێكان كۆكرده‌وه، به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنییان و تێكدانی كولتوور، ژینگه، زمان و جینۆسایدكردنی گه‌له‌كه‌مان".
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌شڵێت: "دوای تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نفال، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان راپه‌ڕین و كۆتاییان به زوڵم و سته‌می به‌عس له كوردستان هێنا".
ئاماژه‌ی به بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كرد و رایگه‌یاند، له‌دوای چه‌ندین دانیشتی دادگا له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی ئه‌نفال، رۆژی 24ـی 6ـی 2007، گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره‌ی كه شاڵاوی ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنێت و بڕیاری به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی ده‌ركرد.