لیژنه‌ی قوربانییان و زیندانییانی سیاسی له په‌رله‌مانی عێراق: پێویسته كه‌مته‌رخه‌می له هێنانه‌وه‌ی 172 روفاتی شه‌هیدانی ئه‌نفال نه‌كرێت
K24 – هەولێر:
له‌میانه‌ی دیداری تایبەت بە یادی 35 ساڵەی شاڵاوی ئەنفال لە شاری هەولێر، كه كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی ده‌كات، شوان محه‌ممه‌د رۆسته‌م، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، گوتاری لیژنه‌ی قوربانییان و زیندانییانی سیاسی له په‌رله‌مانی عێراق خوێنده‌وه تێیدا رایگه‌یاند، پێویسته كه‌مته‌رخه‌می له هێنانه‌وه‌ی 172 روفاتی شه‌هیدانی ئه‌نفال له پزیشكی دادی به‌غدا نه‌كرێت. ده‌شڵێت: زۆر ئه‌سته‌مه له رێگه‌ی نووسین و لێدوان، گوزارشت له مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال بكه‌ین.
شوان محه‌ممه‌د رۆسته‌م هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌نفال تاوانێكی كه‌موێنه و پڕ له تراژیدیا بوو، بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخواز و مافخوراو ئه‌نجامدرا.
هه‌روه‌ها له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت: "له‌ناوخۆی عێراق هه‌ردوو په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نفالیان به جینۆساید ناساند، جه‌نگ و دژه مرۆڤایه‌تی ناساندووه".
گوتیشی: "ئه‌نفال به‌هه‌موو پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جینۆسایده".
روونیشیكرده‌وه، جگه له پرۆسه‌ی ئه‌نفال، رژێمی به‌عس چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیاویشی به‌كارهێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق جارێكی دیكه به یاسا‌و رێنماییه‌كاندا بچنه‌وه و هه‌مواری بكه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك دایبڕێژنه‌وه كه كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سوودمه‌ند بن و قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها دواشی له‌حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانكرد، ساڵانه بودجه‌یه‌كی شایسته له بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراقه‌وه له‌كاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفال زیانی گیانی و ماددیان پێگه‌یشتووه.
باسی له‌وه‌شكرد، كه پێویسته كه‌مته‌رخه‌می له هێنانه‌وه‌ی 172 روفاتی شه‌هیدانی ئه‌نفال له پزیشكی دادی به‌غدا نه‌كرێت.