له‌تیف ره‌شید: له‌ساڵیادی ئه‌نفالدا پێویسته ریزه‌كانمان یه‌كبخه‌ین

K24 - هەولێر:
سه‌رۆك كۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته لە ساڵیادی تاوانی ئه‌نفال ریزه‌كانمان یهكبخەین.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر، له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق نووسیوویه‌تی: "به‌خه‌مێكی ئێجگار قوڵه‌وه، ساڵیادی تاوانی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه، كه رژێمی دكتاتۆری پێشوو له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردن و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا له دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌نجامیدا".
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری عێراق له تویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: له‌و یاده ئازاربه‌خشه‌دا، پێویسته ریزه‌كانمان یه‌كبخه‌ین و ژیانێكی سه‌قامگیر و ئارام بۆ هاووڵاتییان دابین بكه‌ین، كه رێگر ده‌بێت بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه.