به‌ره‌ڤان حه‌مدی: پڕۆژه‌ی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی دۆسییه‌ی ئه‌نفال به بڕیارێكی سیاسی راگیرا

K24 - هەولێر:
له‌میانه‌ی دیداری تایبەت بە یادی 35 ساڵەی شاڵاوی ئەنفال، كه كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی ده‌كات، بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژه‌ی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی دۆسییه‌ی ئه‌نفال به بڕیارێكی سیاسی راگیرا. ده‌شڵێت: "له ماوه‌ی سێ ده‌یه له مێژووی كورددا (له‌ساڵی 1965 تا ساڵی 1995)، چه‌ندین تاوان له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ئه‌نجامدراون به جینۆساید ناسێندران.
به‌ره‌ڤان حه‌مدی بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ئاستی عێراق دادگای باڵای تاوانه‌كان دروستكرا، حكومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ر، قوربانیی و دۆسییه‌كان، به‌شدارییان له پڕۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كانی كرد.
به‌ره‌ڤان حه‌مدی راشیگه‌یاند، دادگای باڵای تاوانه‌كان، په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق، تاوانه‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانیان به جینۆساید ناساند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌باره‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفالدا پێشتر به‌ڵگه‌نامه‌كانی دیكۆمێنت كردووه و پێناسه‌ی پێداوه.
بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ده‌شڵێت: "پێدانی ماف و ئه‌نجامدانی رێوره‌سم بۆ ئه‌نفال، خۆی له‌خۆیدا هه‌نگاوێك بوو كه پرسی ئه‌نفال بكرێته پرسێكی نیشتمانی".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا بۆ ناساندنی كه‌یسی ئه‌نفال، وه‌ك پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی، ئێمه له‌ساڵی 2012 ئێمه پڕۆژه‌یه‌كمان دا به ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق، بۆ ناساندنی وه‌ك پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بچین له‌وڵاتان كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، كه سه‌ره‌تا به‌رنامه‌كه بۆ 8 وڵات بوو، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا، به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كانمان ئاماده‌كرد، به‌ڵام به بڕیارێكی سیاسی ئه‌و پڕۆژه‌یه راگیرا.