سویسرا پتر له 1 ملیار دۆلار هاوکاری دارایی دەداتە ئۆکرانیا
K24 - هەولێر:
حکومەتی سویسرا بڵاویکردەوە، بڕی 1 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری دارایی بۆ ساڵانی 2025 تاکو 2028 دەداته کیێڤ، ئەوەش بەشێکە لەو 337 ملیۆن دۆلارەی بڕیارە بۆ ساڵانی 2023 و 2024 بدرێتە ئۆکرانیا.
ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند هەفتەی داهاتوو پاکێجێکی هاوکاری مرۆییش دەگەیێننە کیێڤ، پاکێجەکەش پێکهاتووە لە، پێنج ئامبوڵانس، سێ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و چەندین کەرەستەی تایبەت بە ئاگرکوژاندنەوە.
سویسراش یەکێکە لەو وڵاتانەی هاوشانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی رۆژئاوا راستەوخۆ دوای دەستپێکی جەنگ، سزای بەسەر رووسیادا سەپاند، بەڵام رەتیدەکاتەوە هیچ جۆرە چەکێکی دروستکراوی ئەو وڵاتە لە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا بەکاربهێنرێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.