سه‌فین دزه‌یی: گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا لەبارەی دۆسییەی نەوت بەردەوامن

کوردستان
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
دۆسییەی نەوت
سه‌فین دزه‌یی
K24 - هەولێر:
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن.
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا لەبارەی دۆسییەی نەوت بەردەوامە.
راشیگەیاند، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پلانی هەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان فراوانتر بکات.
رۆژی (4ـی نیسانی 2023) رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان واژۆکرا.
بەپێی رێککەوتنەکەش، نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و داهاتەکەی لە هەژمارێکی بانکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.