بێلارووسیا هەڕەشەی جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی دەکات

K24 – هەولێر:
وەزیری بەرگری بێلارووسیا رایگەیاند، لە ئەگەری بەکارهێنانی هێز و هەڕەشە لەلایەن رۆژئاواوە، ئەوا وڵاتەکەی وەڵامی هێز تەنیا بە هێز دەداتەوە.
ئەمڕۆ (هەینی 14ـی نیسان/ ئێپڕڵی 2023)، ڤیکتۆر خرێنین، وەزیری بەرگری بێلارووسیا لە وەڵامی هەڕەشەکانی رۆژئاوا گوتی، "ئێمەش چەکی ئەتۆمی ستراتیجی جێگیر دەکەین. دەستیشمان بە ئامادەکردنی ئەو شوێنانە کردووە کە پێویستە بۆ ئەوکارە".
ڤیکتۆر خرێنین ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر گوتاری شەڕانگێزییانەی رۆژئاوا بەردەوامبێت، دەکرێت ئەمە هەنگاوی داهاتوومان بێت. دووبارە دەیڵێمەوە، ئێمە وەڵامی هێز تانیا بە هێز دەدەینەوە. ئەگەرنا وڵاتانی رۆژئاوا لێمان تێناگەن".
لە کۆتایی مانگی رابردوو، ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، سوورین له‌سه‌ر بڵاوه‌پێكردنی چه‌كی ئەتۆمی ته‌كتیكی له بێلارووسیا و ئاماژەی بەوەشکردبوو، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌رۆكی بێلارووسیا بیرۆكه‌ی بڵاوه‌پێكردنی چه‌كی ئەتۆمی ته‌كتیكی له وڵاته‌كه‌ی خستبووه‌ڕوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا رووسییه‌كان، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاندووه، هه‌نگاوی بڵاوه‌پێكردنی چه‌كی ئه‌تۆم، پێشێلی رێككه‌وتنی سنوورداركردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له جیهاندا نییه.
سه‌رۆكی رووسیا باسی له‌وه‌شكرد، پێشتر ئه‌مه‌ریكا چه‌كی له وڵاتانی هاوپه‌یمانی بڵاوه‌پێكردووه، بۆیه ئاساییه مۆسكۆش ئه‌م كاره بكات.