ماکرۆن واژۆی لەسەر یاسایی چاکسازی خانەنشینی کرد

K24 - هەولێر
سەرۆکی فەرەنسا، واژۆی لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی سیستەمی خانەنشینی کرد، دواتریش لە رۆژنامەی فەرمی وڵات بڵاوکرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، وژۆی لەسەر پرۆژە یاسای خانەشینی کرد، کە بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە وڵات بەرزکردەوە بۆ 64 ساڵ، ئەمڕۆ شەممە لە رۆژنامەی فەرمی وڵات بڵاوکرایەوە.
رۆژی هەینی، 14ی نیسانی 2023، ئەنجومەنی دەستووری فەرەنسا بڕیاری لەسەر پرۆژە یاسایی چاکسازی خانەنشینی دا، سەبارەت بە بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵ بۆ 64 ساڵ، تاوەکو ساڵی 2030، دواترێش لەماوەی 48 کاتژمێردا سەرۆکی فەرەنسا واژۆی لەسەر بڕیارەکە کرد و لە 1ی ئەیلوول بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
دوای راگەیاندنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی دەستووری فەرەنسا، سەندیکاکانی فەرەنسا، رازی نەبوون بە بڕیارەکانی حکومەت، خۆپێشاندانێکی بەرفراوان بەڕێوە چوو.