عامر عەبدولجەبار: چوارچێوەی هەماهەنگی حەلبووسی دووردەخاتەوە و کورتهێنانی بودجەش کێشە بۆ سوودانی دروستدەکات

عامر عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی پلاندانانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
عامر عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی پلاندانانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

K24 – هەولێر:

پەرلەمانتارێکی عێراق بەکوردستان24ـی راگەیاند، کێشە لەنێوان محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە و پرۆژەیاسای بودجەش کەموکوڕی زۆری تێدایە، ئەگەر چارەسەرنەکرێن، لە داهاتوودا کێشەی زۆر بۆ حکومەت دروستدەکات.

عامر عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی پلاندانانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کوردستان24 گوتی، "سەرۆکی پەرلەمان چوارچێوەی هەماهەنگییە، ئێمە پێمانوایە ناکۆکی لەنێوان حەلبووسی و هاوپەیمانەکانیدا هەیە. ئێمە وەکو ئۆپۆزیسیۆنەکانی پەرلەمان زۆرمان بەدەست پەرواێزخستنەکانی حەلبووسی چەشتووە. ئێمە پێش مانگێک نامەمان بۆ حەلبووسی ناردووە و ئاگادارمانکردووە و کە چوارچێوەی هەماهەنگی وهاوپەیمانەکانی ئەو پەیوەندییە بەهێزە هەیانە لەگەڵت وانامێننەوە و رەنگە لێت هەڵبگێڕنەوە و هەوڵی لادانت بدەن".

لەبارەی پرسی پەسەندکردنی بودجەوە، ئەو ئه‌ندامەی لیژنه‌ی پلاندانانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌باره‌ی كورتهێنانی بودجه‌ راگه‌یاند، كێشه‌كانی ناو بودجه‌ زۆرن و ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌رنه‌كرێن له‌ داهاتوودا به‌رۆكی حكومه‌ت ده‌گرێت و تووشی ئیحراجی ده‌كات، ده‌شڵێت، رێژه‌ی كورتهێنان له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت نزیكه‌ی 81 ترلیۆن و نیو ملیار دینار ده‌بێت.

عامر عەبدولجەبار گوتیشی، "كێشه‌كانی ناو بودجه ئاڵۆزن و‌ له‌ داهاتوودا به‌رۆكی حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد، ئۆپیك هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقی بە رێژەی 211 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمكرده‌وه‌، ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه‌، یا ده‌بێت حكومه‌ت پاشكۆیه‌ك بۆ پڕۆژه‌كه‌ زیادبكات، یاخود ده‌بێت بودجه‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لە بودجەدا بۆ هەناردەکردنی نەوت هەموو رۆژەکانی ساڵ هەژمارکراوە بەڵام، ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژانه‌ی عێراق به‌درێژایی ساڵ نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات 365 رۆژ نییه‌، به‌ڵكو كه‌متره‌ له‌وه‌، بۆیه‌ ئاستی كورتهێنان له‌ بودجه‌دا، به‌م ژماره‌یه‌ و به‌و بڕیاره‌ی ئۆپیك، ئاستی هه‌نارده‌ی سێ ملیۆن نیو به‌رمیلی رۆژانه‌ كه‌مده‌كات، به‌و مانایه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ نزیكه‌ی 81 ترلیۆن و نیو ملیار دینار ده‌بێت نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا به‌ 64 ترلیۆن دینار خه‌مڵێندراوه‌.

Fly Erbil Advertisment