گرووپی سیاسەتی عێراق: رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ئابووری هەرێمی کوردستان دەبوژێنێتەوە

K24 - هەولێر:
گرووپی سیاسەتی عێراق، کە لەکۆمەڵێک شارەزای سیاسی و ئابووری لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکهاتوون، راپۆرتێکی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باسی لەوەکردووە، رێککەوتنەکە دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی زیاتری ئابووری هەرێمی کوردستان.
ههروهها له راپۆرتهكهدا هاتووه: هەرێمی کوردستان لەبواری وزەدا خاوەنی دامەزراوە و دەسەڵاتێکی جێگیرە و توانای هەیە لەگەڵ بەغدا بەهاوبەشی کەرتەکە بەڕێوەببات.
راپۆرتەکەی گرووپی سیاسەتی عێراق، لەژێر ناوی بڕیارەکەی دادگای پاریس و رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغدا و کاردانەوەکان، باسی لەوەکردووە، هەرێمی کوردستان لەبواری وزەدا خاوەنی دامەزراوە و دەسەڵاتێکی جێگیرە و توانای هەیە لەگەڵ بەغدا بەهاوبەشی ئەم کەرتە بەڕێوەببەن، کە ئەمەش خاڵێکی گرنگە.
راشیگەیاندووە، بەغدا پێویستە وەک هاوبەشێکی یەکسان لە هەولێر بڕوانێت و سەرکەوتنەکەی دادگای پاریس وەکو چەک بەکارنەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، رێککەوتنەکەی سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی ومحەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەرخەری هەوڵی ژیرانەی ئەوانە بۆ کۆتایهێنان بەناکۆکییە درێژخایەنەکانی وزە. رێککەوتنەکە دەکرێت ببێتە هۆکارێک بۆ یەکخستنی هەوڵەکانی هەردوو سەرۆک وەزیران لەبواری وزەدا.
هەر سەبارەت بەلێکەوتەکانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، گروپی سیاسەتی عێراق ئاشکرایکردووە، ئیتاڵیا نیگەرانە لەڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم و گەر دۆخەکە بەوشێوەیە بەردەوامبێت، مەترسی لەسەر ئاسایشی وزەی ئیتاڵیا دروستبدەێت.
گرووپی سیاسەتی عێراق ئهوهشی خستووهتهڕوو، گەر بەغدا و هەرێمی کوردستان بە ویستێکی باشەوە رێککەوتنەکە جێبەجێبکەن، دەکرێت ببێتە هۆی بوژانەوەی زیاتری ئابووری هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی متمانە لەکەرتی وزەدا.
سەبارەت بە بڕیارەکەی دەستەی نێوبژیوانی دادگای پاریس، راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە، عێراق بەشێوەیەکی رێژەیی داواکەی بردووەتەوە، ئەویش تەنیا لەبواری بارکردنی نەوتدایە و بەسەرکەوتنێکی باش ناویهێناوە، ئەوەیشخستووەتەڕوو لەکاتێکدا تورکیا رێز لە بڕیارەکەی دادگای پاریس دەگرێت مانای وانییە پەسەندی دەکات.
سەبارەت بە بڕیارەکەی مانگی شوباتی دادگای فیداڵی، گروپی سیاسەتی عێراقی ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەوڵدەدەن، رێگری لەوەبکەن دادگای فیدراڵی بڕیاری زیاتر دژی ئۆتۆنۆمییەکەیان بدات.