ڤیان سه‌بری: پێویسته‌ دووباره‌ نه‌وت هه‌نارده‌ بكرێته‌وه‌

ڤیان سەبری
ڤیان سەبری

K24 - هەولێر:

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ و دووسبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی بودجه‌ی گشتی كۆده‌بێته‌وه‌. ده‌شڵێت: "پێویسته‌ دووباره‌ نه‌وت هه‌نارده‌ بكرێته‌وه‌".

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق رۆژی یەکشەممە و دووشەممەی بۆ پرسی بودجە تەرخان کردووە و ئەوان تێبینییان لەبارەی بودجەوە هەیە، بەتایبەتی لە پێدانی قەرزی پڕۆژەکان.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، رێککەوتننامەی نێوان هەولێر و بەغدا لەباره‌ی هەناردەکردنی نەوت هەنگاوێکی گرنگە و پێویستە بچێتە بواری جێبەجێکردن و دووبارە نەوت هەناردە بکرێتەوە.  

رۆژی (4ـی نیسانی 2023) رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان واژووکرا.

بەپێی رێککەوتنەکەش، نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و داهاتەکەی لە هەژمارێکی بانکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

 

Fly Erbil Advertisment