هێزه سووننه‌كان پێكهێنانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌گونجاو نازانن

K24 - هەولێر:
ئەمینداری گشتی پارتی دیالۆگ و گۆڕانكاری دووپاتیده‌كاته‌وه، هەندێک لایەنی سیاسی بە ئەجێندای دەرەکی کار بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکان دەکەن و داوای پێکهێنانی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی سووننە به‌بیرۆكه‌یه‌كی گونجاوی نازانن.
حامید موتڵه‌گ ئەمینداری گشتی پارتی دیالۆگ و گۆڕانكاری، رایگه‌یاندووه، زۆربەی لایەنە سیاسییەکان ئەرکی خۆیان بەرانبەر بە پرۆسەی سیاسی بەجێنەگەیاندووە، له‌وانه‌ش داواکاری سووننە هەیە بۆ پێکهێنانی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی سووننه‌كان کە هاوتەریب بێت لەگەڵ چوارچێوەی شیعەكان، ئه‌مه ئه‌جێندای ده‌ره‌كی و ناكۆكی ناوخۆیی له‌پشته‌وه‌یه، بۆیه زۆربه‌ی هێزه سووننییهكان له‌سه‌ری كۆك نیین.
پێشتریش میدیاكانی عێراق بڵاویانكردبووەوە، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی بانگهێشتی گشت سه‌ركرده سیاسییه سووننیهكانی پێشوو و ئێستای له‌عێراق له‌وانه، سه‌لیم جبوری، ئوسامه نوجێفی، ساڵح موتڵه‌گ، خه‌میس خه‌نجه‌ر، رافیع عیساوی، جه‌مال كه‌ربولی، موسه‌ننا سامه‌ڕائی، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی و چه‌ندانیتر كردووه، بە مەبەستی پێكهێنانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سووننه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رانبه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان توانای بڕیار و سه‌پاندنی داواكارییه‌كانیان هه‌بێت و هاوكات ماڵی سوننه له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا كۆبكاته‌وه.
له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌دا، مه‌شعان جبوری ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه، به‌دڵنیاییه‌وه ئوسامه نوجێفی، خه‌میس خه‌نجه‌ر، موسه‌ننا سامه‌ڕائی و رافیع عیساوی به‌شێك نابن له هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سووننه‌كان، كه محه‌ممه‌د حه‌لبووسی هه‌وڵی پێكهێنانی ده‌دات، هه‌رچه‌نده ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، سه‌لیم جبووری و ساڵح موتڵه‌گ په‌یوه‌ندی به‌و هاوپهیمانێـتییهوه ده‌كه‌ن.